٩ ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیی ٦-٨ی تشرینی یەکەم تێپەڕ دەبێت

٩ ساڵ بەر لە ئێستا لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ یاسین بۆرو و هاورێکانی بە دەستی پەکەکە\هەدەپە بە شێوەکەی وەحشیانە کورژان، چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونیان بەرز ڕاگیرا.
وەحشیە تێك لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەکە روویدا، ئەو كارەساتە بووە هۆی کرانەوە لاپەڕیەکی نوێ لە مێژوی کوردستان. لە لایێک کردوەکانی نا مرۆڤایەتی دەسهەڵاتانی نادادپەروەر لایێکی تر زوڵم و ستەمی پەکەکە لە ساڵی دروست بوونەکەی تا ئێستا بەردەوامە، لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شێوازەكەی گۆڕی بۆ شێوەیەكی جیاوازتر لە جاران.
پەکەکە/هەدەپە لە سەر داوای ناوەندی گشتی هەدەپە و بە بانگەوازی سەرۆکی گشتی هەدەپە صلاح الدین دەمیرتاش کە وتبوونە هەمو شوێنێک تاكو وەک کۆبانێ وێران بكەن، كەوتنە کۆڵانەکان لە بەرامبەر گەڵی کوردی مسولمان جینۆساید و كۆمەڵ كوژیان ئەنجام دا. گەنجانێك گۆشتی قوربانیان بۆ ماڵە هەژارەکان بڵاو دەکردەوە شەهیدیان كردن، پیاوەکانی بە ڕیش و ئافرەتانی باڵاپۆشیان کردنە ئامانج، مزگەوت و وەقفەکانی قورئانیان سوتاندن. لەو كارە نامرۆڤانە سەرنج ڕاکەشترینیان لە شاری دیاربەکر بوو.
لە شاری دیاربەکر یاسین بۆرو، حوسێن داکاك، حەسەن گۆکگۆز، ڕیاز گونەش، توران یەواش و جومعەلی گونەش بە شێوەیەکی وەحشی گەرانە کوژران. لە هەمو شارەکانی ناوچەكە بە تایبەتی هودا پار و هەمو دەزگاکان و کەسەکانی خاوەنی ناسنامەی ئیسلامی كرانە ئامانج. پرسی ٦-٨ی تشرین سەرەتا بوو، دواتر لە پارێزگای بینگۆل فەتحی یالچین و جەنگیز تریاکی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانە شەهید بوون. لە پارێزگای وان کەسێک بە ناوی لەتیف شەنەر و لە قۆسەر(قزلتەپە) کەسێکی سوری بە ناوی عبد الله موحەمەد لەتیف و هاوسەرەکەی فەهادە ابراهیم الدرویج بە دەستی پەکەکە کوژران.
"بێ دەنگ بە، ئێستا تۆش وەکو ئەوە دەکوژین و دەت تۆپێنین"
بە ڕاستی ئەو کومەڵگوژی و وەحشیەتەی کە لە دیاربەکر روویدا سەرنج و جێگەی تێڕامان بوو. یوسف ئەر، كەوتە بەر هێرشی ناڕەوای نەیاران و دوژمنانی مرۆڤایەتی ئەویش لە ئەنجامی ڕوداوەکان بە ٢٧ چەقۆو ٢ گولە بریندار بوو، لە لێدوانێك بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکهە باسی لەوە کرد: ئێمە لەگەل یەکتر چوین بۆ شوێنی قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژن دواتر چوین بۆ بڵاو کردنوەی گۆشت بەسەر ماڵە هەژارەكان و كەم دەرامەتەكان. ئێمە دواین گروپ بووین کە گۆشتمان بڵاو دەکردەوە، ئەو کات پەکەکە/هەدەپە بە ئێمەیان وت: ئێوە کێن؟ لە ئێرە چکارتان هەیە؟ ئێمەش ئەو بەشە خێرەی لە دەستمان بوون نیشانمان دان و پێمان وتن: ئەوە گۆشتی قوربانیە بۆ ماڵە هەژارەكان دەبەین. پێم وایە بەهۆی ئەوەی ڕیشمان هەبوو پێیان وتین ئێوە داعشن، هەوڵیاندا دەست بە سەرمان بکەن. ئێمەش پێمان وتن: ئێمە داعش نین گۆشت بە خانەوادەکانی کۆبانێش دەدەین. یەکێک لەو کەسانە وتی: ئەوانە هەمویان وەکو یەکترن، ها داعش ها ئەوانە، هیچ جیاوازیان نیە. دواتر چەتەکان هێرشیان کردە سەرمان. لە هەمان کات یاسین بۆرو بینی ١٠-١٥ کەس لە گەنجێکی ڕیشدار دەدەن و ئەو گەنجەش دەیوت: من داعش نیمە و هیچ کارم لەگەڵ داعش نیە. حەسەن گۆکگۆز و ڕیاز گونەش بینیان کە گەنجە کەسێک بوو بە ناوی (م.ئا) ئەندامی دەزگاکەیە. حەسەن و ڕیاز بە چەتەکانی وت: ئێمە ئەو گەنجە دەناسین ئەویش وەکو ئێمەیە و داعش نیە ڕزگاری بکەن و ڕێگر مەبن تا گۆشتی قوربانیەکان بڵاو بکەینەوە. دواتر چەتەكانی پەکەکە وتیان: بێ دەنگ بە، ئێستا تۆش وەکو ئەوە دەکوژین و دەتۆپێنین. بە چەقۆ لە پشتی ئەو گەنجەیان دەدا. حەسەن و ڕیاز هەوڵیاندا پێش ئەوەی گروپی پەکەکە بهێت ئەو گەنجە ڕزگار بکەن و دەر بچن. حەسەن و ڕیاز پێیان دەوتن: ئایا ئێوە لە خودا ناترسن، ئەو گەنجەش و ئێمەش هیچ پەیوەندیمان لەگەل داعش نیە. دواتر (م.ئا) لە دەستی چەتەكان ڕزگار کردو دەرچون.
"ئافرەتی خاون خانو داوای لە پۆلیسەکان كرد، بەڵام پۆلیسەکان هیچ گرنگیان پێ نەدا "
هەر لە بەردەوامی قسەکانی وتی: دوای ٧-٨ خولەک ئێمە و یاسین چوینە ژوری بینایەک و دەرگەمان داخست. دواتر چوینە نهۆمی دووەم. ئافرەتێک کە پاسەوانی بیناکە بوو وتی: بچنە دەرەوە، ئێستا ئەو کەسانە دێن و دەرگاکانمان دەشکێنن. ئێمەش پێمان وت: خالەت ئێمە تەنها گۆشتی قوربانی بڵاو دەکەینەوە. تەماشا کە ئەوە چەتەکان هاتونە تا ئێمە بکوژن. هەروەها ئەگەر دەرگایان شکاند ئێمە دەرگایەکی نوێ بۆ ئێوە دەكڕین، ئەو کەسانەی لە دەرەوەن بە داعش بوون ئێمە تۆمەتبار دەکەن، شوێنمان کەوتون. ئەوانە بڕۆن ئێمەش دەڕۆین. بەڵام ئەو ئافرەتە گوێی بە ئێمە نەداو هەر دەیوت بچنە دەرەوە. مندالەکانی ئەو ئافرەتە هاتون و دایکیان بردە ژورەوە. ئێمە نهۆمێكی تریش بەسەر كەوتین چوینە سەرتر لەوێ ئافرەتێکی غەمبارمان بینی وتی وەرنە ژورەوە دەرگەی داخست. هەر ماڵێک دوو دەرگەی هەبوو. ئێمە چوینە ژورێک. ئافرەتەکە ئاوی بۆ ئێمە هێنا. كەسانێك لە بیناکە بە هێرشکارەکانیان وت: داعشەکان لە نێو بیناکەن ئەوانیش بە گولە لە دەرگای بیناکەیاندا. دواتر بەپەلە چونە سەر خانو. گومانیان دەبرد کە ئێمە لە سەر خانوین. هەروەها پەکەکەیەکیش خانوەکانی یەکە بە یەک کۆنترۆل دەکرد. بۆیە ئافرەتەکە بانگی پۆلیسەکانی کرد و داوای هاوکاری کرد وتی: ئەو کەسانە دەیانەوێت ئەوانە بکوژن. بەڵێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیش دیارە کە پۆلیس گوێی نەدا ئەو ئافرەتە.
"هاوسەری ئەو ئافرەتەی یارمەتی ئێمەی دا هاوکاری چەتەكانی پەكەكەی کرد"
یوسف ئەر، لە بەردەوامی قسەکانی باسی لەوە کرد: دوای كەمێك هاوسەری ئەو ئافرەتەی ئێمەی حەشاردابوو هاتە ماڵەوە. بێ دەنگ هاتە ژورەوە بە ئێمەی وت ئێوە كێن؟ و چەقۆیەکەی دەر هێنا. دواتر ئەویش وای زانی داعشین هەڵوێستی خراپ بوو لەگەڵمان دەیویست ئێمە لە مالەکەی دەر بكات. من و حوسێن نەمان هێشت دەرگاکە بكاتەوە. لەو کاتەدا باوکم بە تەلەفۆنی بۆ من کرد و منیش هەمو ڕوداوەكەم پێ وت. باوکم وتی تەلەفۆنەکە بدە خاوەن خانو منیش پێم دا. ئەو کاتەی باوکم قسەی لەگەڵ دەکرد وا دیاربوو کە قانع بووە. شەهید حەسەنیش بەئێمەی وت: خاوەن خانو بانگی ئەوانەی دەرەوە بکات و پێیان بڵێ ئەگەر ئێوە لە ئێرە بڕۆن ئەوانەش دەچن. خاوەن خانو بە تەلەفۆن بانگیانی کرد و پێیانی وت. بەڵام ئەو کاتەی کە بانگیانی کرد دەنگەیان لە پێش دەرگاکە دەهات. دواتر ئەو کەسەی کە لە تەلەفۆن قسەی دەکرد وتی: داعشەکان لێرەن و لە دەرگایدا بەڵام ئێمە دەرگاکەمان نەكردەوە.
"كەسانێك لە باڵكۆنی دراوسێكان دەیان وت ئەوانە لەو ماڵەن"
یوسف، لە بەردەوامی قسەکانی باسی لەوە کرد: ئەوانە بە گولە دەرگاکەیان شکاند. ئێمە كە زانیمان ڕزگارمان نابێت داوای گەردەن ئازایمان لەیەكتر كرد. دوای ئەوەی کە دەرگاکەیان شکاند و هاتنە ژورێ ئێمە لە لایەک ڕاوەستاین تاکو شتێک بە ئەندامەكانی ئەو خانەوادەیە نەكەوێت كە ئێمەیان گرتبووە خۆ. ئەو کاتە لە دەرەوەش دەنگی كەسانێك داهات دەیان وت بیان كوژن بیان كوژن. پشتمان لە مەتبەخ بوو ڕومان لە دەرگا. کەسێک بە ناوی (ئا.د) بە هاوکاری چەتەکان لە نهۆمی سەرەوە بە گوریس هاتە مەتبەخی ئەو ماڵەی ئێمەی تیابوو. بەڵام ئاگامان لێی نەبوو هاتە لامان وتی: ئێوە کێن؟ و بە گولە هێرشی کردە سەرمان. لە سەرەتا شەهید حەسەن بریندار بوو. حوسێن و ڕیاز و یاسین حەسەنیان بردە حەمام. بەهۆی ئەوەی کە من لە پێشتر بووم هێرشكەرەكە رووی کردە من. منیش ڕام كرد بۆ حەمام و داری ماسیحەکەم گرتە دەستی خۆم بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆم بكەم. بەڵام من بیرم لای کاک حەسەن بوو. لەو کاتەی خۆم دەپاراست لە کاک ڕیازم پرسی کاک حەسەن چۆنە. لەو کاتەدا هێرشکارەكە بە گولە دەست و پێی بریندار كردم. دواتر خاوەن خانوەكە کلیلی دەرگای بە هێرش کارەكە دا، هاوسەر و منداڵانەکانی بردنە ژورێك. دواتر هەمو چەتەکان هاتنە ناو ماڵ.
"بەچەك و چەقۆ هاوڕێكانم كون كون كران"
یوسف ئەر، باسی لەوە کرد: چوار هاوڕێم لەوێ شەهید بوون دەنگی چەکەکان داهات. چەتەکان دەیان وت: ئەوانە بکوژن بە زیندوی نەیان هێڵن. نزیکەی چارەگێک بە چەک و چەقۆ هاوڕێكانم كون كون كران. دواتر پەکەکەیەک وتی، ئەوە تۆ هەر دەژی؟ وەرن لە باڵکۆن فڕی بدەین تاکو بمرێ. دوای ئەوەی بە چەك و چەقۆ و ئاسن لە هاوڕێكانی منیان دا لە نهۆمی سێیەم لە باڵكۆن فڕێیان دانە خوارەوە. ئەو کەسەی پێشتر بە گوریس لە نهۆمی سەرەوە لە باڵكۆن هاتە ناو ماڵەكە بە وانەی تری وت: یەكێكیان بریندارە لە حەمامە. من دەرگاکەم داخستبوو، بە ئاسنێك دەرگاکەیان شکاند و لە منیان دەدا. لەبەر ئەوەی سەرەتا نەیان توانی دەرگا بشكێنن بەمنیان دەوت وەرە دەرەوە هیچت لێ ناكەین . بەڵام دوای ئەوەی كە من هاتمە دەرەوە چەقۆیان لەپشت دام. من دوبارە ڕام كرد بۆ توالێت. دەرگاکەیان شکاند. چەند کەسێک هاتنە ناو توالێت بە چەقۆو ئاسن لەمنیان دەدا. بەبرینداریش من تا لە توانام بوو بەرگریم لە خۆ كرد. بەردەوام بەچەقۆ لێیان دەدام لاشەم هەمو ببووە خوێن پێشتر بە گولە برینداریان كردم دواتر بە چەقۆو ئاسن لە دەست و سەرو پشتیان دەدام تاكو بێ هۆش بووم. ئەوەندەم ئاگا لەخۆ بوو منیان لە توالێت هێنا دەرەوە.
"چەتەكان دەیان ویست منیش لە باڵكۆن فڕێ دەنە خوارەوە"
یوسف ئەر، سەبارەت بە وەحشی گەری پەكەكە\هەدەپە بەردەوام بوو لە قسەكانی: دوای ئەوەی منیان لە تواڵێت دەر هێنا هەر لێیان دەدام. هەر چی لە دەستیان بوو بەرامبەر من كردیان. بەهۆی برین و زۆری ئازار من لە هۆش خۆم نەمابووم بەڵام كاتێك چەقۆیەك بەر جەرگم كەوت لە تاو ئازار هەشیار بوومەوە. كاتێك نەیان توانی بوو من لە باڵكۆن فڕێ دەنە خوارەوە وەكو هاوڕێكانم، شوێنەكەیان چۆل كرد.
"یەکێک لە هێرشکارەکان دەیوت ئەوەش بکوژن یەكێكیش دەی وت نەخێر ئەوە ناكوژین تاكو بۆ ئەوانەی تریش ببێتە پەند و عیبڕەت"
یوسف وتی: كاتێك چەتەكان منیان بە برینداری جێ هێشت دواتر بینیم هەمو چەتەکان لە خوارەوە کۆ بووینەوە بۆیە من نەم توانی بچمە دەرەوە، منیش چومە ژێر پایەکان. بەڵام چەتەکان لەوێش منیان بینی و هێڕشیان کردە سەر من لەوێش لە منیان دەداو منیش هەولم دەدا خۆم بپارێزم. بەهۆی ئەوەی کە دەستیان ناگەشتە من چەقۆیان لەسەری دارێك بەستبوو لەمنیان دەدا. بەڵام لەبەر ئەوەی بریندار بووم زو لە تاقەت کەوتم. یەکێک لە هێرشکارەکان دەیوت ئەوەش بکوژن یەكێكیش دەی وت نەخێر ئەوە ناكوژین تاكو بۆ ئەوانەی تریش ببێتە پەند و عیبڕەت. ئەو کەسەی دیویست من بکوژێ وتی، دەست و پێیەکەی گڕێ بدەن و بهێنن، دواتر زانیم کە ئەو کەسە باوکی خاوەن خانوەكەیە كە بۆ پارێزگاری لەخۆكردن پەنامان بۆ ماڵەكەی بردبوو. دواتر منیان بردە دەرەوە كەبینیم دیمەنێكی زۆر ناخۆش بوو هاوڕێكانم كوژرابوون بەئاسن و چەقۆ پارچە پارچەیان كردبوون تەرمەكانیان شێواندبوون، دواتر سوتاندبوویان. من شەهید حەسەنم بینی. بۆنی گۆشتی سوتاوی لێدەهات. هەروەكو بووزیەكان مسوڵمانەكان دەسوتێنن هاوڕێكانم وایان بەسەر هاتبوو.
"بەهۆی برینەکان بێ تاقەت ببووم"
یوسف ئەری، ئەو کات بە ٢٧ چەقۆ و ٢ گولە بریندار بوو باسی لەوەش كرد: دوای ئەوەی کە من برینداربووم یەکێک لەوان دەستێكی لە پشت دام و وتی، بچۆ ئەتو ڕزگارت بوو نات كوژین. من سەرسام بووم ڕاستەخۆ چوم. دوای ئەوەی کە من چوم چەند کەسێک بە گولە تەقەیان کرد. خودا منی لە گولەکان پاراست. بەهۆی برینەکان بێ تاقەت ببووم. بەهۆی ئەوەی کە گولەکان بەر من نەکون لەو لای دەچوم بۆ ئەو لا. بە میهرەبانی خودا من لەوێ ڕۆشتم. دواتر ژماردم بینیم ٢٧ برینی چەقۆ لە سەر لاشەم هەیە و ٢ برینی گولە هەروەها برین بچوكی لە لاشەم گەڵێك زۆر هەبوون. بەڵام بە میهرەبانی خودا من دەم توانی بڕۆم. بەڵام دوای كەمێك لە ڕۆشتن توانام نەما كەوتمە خوارەوە. هەر كەسێك منی دەدیت دەی پرسی چی بووە؟ منیش دەم وت پەكەكە لە منیان داوە. بەڵام هەر کێ ئەوەی دەبیست دەڕۆشت. بەڵام دواتر پیاوێک بەمنی وت ژمارەی کەس و كارەت دەزانی پێم بڵێ. منیش ژمارە باوکم پێ دا بەڵام مەشغول بوو. دواتر ژمارەی مامم پێ دا. پیاوەکە بە مامی وت وەرە برازای خۆ ببە نەخۆشخانە ئەگەر زو نەهێی دەمرێ. مامم هات منی بردە نەخۆشخانە. هەمو لاشەم خوێن بوو. دوای ئەوەی کە بە خۆم هاتمەوە، بینیم سەرم شكاوە، کەسێک سوتاوە هێنایان بۆ نەخۆشخانە. دوتار زانیم ئەوە شەهید یاسین بوو.
لەر سەر تەرمی یاسین بۆرو هاوڕێكانی هەڵپەڕكێیان دەگێڕا
(ح.ب) شاهێد حاڵی ڕوداوەكە وتی: پەكەکە\هەدەپە دوای ئەوەی یاسین بۆرو هاوڕێكانیان شەهید كردنو سوتاندیان لەر سەر تەرمەكان هەڵپەڕكێیان دەگێڕا. (ح.ب) باسی لەوەش كرد ئێمە لە کاتژمێر ١٩:٢٠ لە کۆی-دەر بە پاسێک چوین بۆ هێنانی تەرمی شەهیدەکان. لە نێو پاسەکە ئێمە ٥ کەس بووین. من ئەو گەرەکە زۆر باش شارەزا بووم. بۆ ئەوەی هەست بە ئێمە نەكەن بە نهێنی و لەسەر خۆ دەچوین. ئێمە پێش ئەوەی بچینە ئەو گەڕەکە کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێل بە ئیشارەت بەئێمەی وت لەوێنە. دوای ئەوەی گەشتینە شوێنەكە، بینیمان بڕای شەهید ڕیاز هاتوە و بۆ ئەوەی تەرمی براكەی هەڵگرێ. ئێمەش پێمان وت: ئێمەش هاتوینە تەرمی شەهید یاسین ببەین کە بە دەستی یەدەگەهە-پەكەكە شەهید بووە. ١٠-١٥ کەسمان لە چەتەكانی پەكەكە بینین لەدەوری تەرمەكان هەڵدەپەڕین. ئێمەش بە ئارامی چوین. چەتەكانی پەكەكە وا گومانیان دەبرد ئێمەش پەکەکەین. دواتر تەماشامان کرد ئایا کەسێک لە دەورو بەرمان هەیە. پلانمان ئامادە کرد بۆ ئەوەی تەرمی شەهیدەکان هەڵگەرین. بەڵام بەهۆی ئەوەی چەتەكانی پەکەکە تەقەیان دەكردو شەهید یاسین تەرمەكەی دەسوتا و بە ئۆتۆمبێل بەسەری كەوتبوون بە زەوی نوسابوو. لەو كات چەتەكانی پەکەکە چەندین گولەیان لە ئۆتۆمبێلی ئێمە دا. كەسانێك لەوێ بینیان پەكەكە تەقە لە ئێمە دەكەن ئەوانیش تەقەی هەوایان كرد بۆیە پەکەکە نەیان توانین نزیکی ئێمە بنەوە. بە زەحمەتێکی زۆر جەنازەی شەهیدەكانمان هێنانە ناو پاس و لەوێ دور كەوتین. بەڵام دوای ئەوەی کە چوین بۆ دەزگای کۆی-دەر هەر لە کۆلانەکان بە گولە هێرشیان دەکردە سەرمان.
(و.ب) کە لەگەڵ (ح.ب) بۆ هێنانەوەی تەرمەكان چبوو وتی: من لە پاسەکە دابەزیم. هەوڵمدا تاكو تەرمی یاسین هەڵگرم. بەڵام بەهۆی ئەوەی کە تەرمەکەیان سوتاندبوو تەرمەکەی لەگەڵ زەوی تەخت كرابوو. بۆیە تەنها توانیم دەستەکانی هەڵگرم. ئەو كات چەتەكانی پەکەکە تەقەیان لەمن دەكرد بریندار بووم.
هەروەها (ج.ی) بۆ هێنانی تەرمی شەهیدەکان چبوو. سەبارەت بەو شتانەی کە بینی دەی وت: ئێمە لە پاسەکە دابەزین، من بەتانیم لە سەر شەهیدەکان لا برد، شەهیدەکانم نەناسی. شەهیدەکەم بە زەحمەت هەڵگرت، بەڵام سەری لەگەڵ زەوی تەخت کرابوو بۆیە نەم توانی هەڵگرم. دواتر زانیم ئەوە شەهید یاسین بوو بە ئۆتۆمبێل بەسەر سەری كەوتبوون. دواتار وتم بسم الله بەتەواوی تواناو هێزم شەهید یاسینم هەڵگرت. لە هەمان کات چەتەكانی پەكەكە دوبارە هێرشیان کردە سەرمان. بەڵام ئێمە سور بووین کە شەهیدەکانمان ببەینەوە. بە میهرەبانی خودا تەرمی شەهیدم بردە ناو پاس. دواتر بینیم ئەو کوردانەی کە لە هێرشەکانی پەکەکە ناڕازی بوون، بە گولە لە پەكەكەیان دەدا. ئێمە دەمان ویست شەهیدەکانی تریش هەڵگرین، بەڵام بەهۆی تەقەی پەکەکە نەمان توانی شەهیدەکانی تر هەڵگرین. پاسەکەمان بووە ئامانجی گولەکان، بەڵام سوپاس بۆ خودا گولەکان بەر ئێمە نەکەوتن.
حەسەن گونەش برای شەهید ڕیاز سەبارەت بەو ڕۆژە باسی لەوە کرد: دوای ئەوەی دونیا تاریک بوو بە هاوکاری کەسێک چومە شوێنی ڕوداوەکە. دواتر براكەم بینی کە بە دەستی پەکەکەکان سوتاوە لە باڵکۆن فڕێان داوە بۆ خوارەوە شەهید بووە. من بە هاوکاری ئەو کەسە تەرمی برای خۆم هەڵگرت، بەڵام بەهۆی تەقەی هەدەپە/پەکەکە بۆ سەر ئێمە نەمان توانی تەرمی شەهیدەکانی تر بگوازینەوە.
دەزگاکانی ئیسلامی ئامانجی هێرشەکان بوون
صلاح الدین دەمیرتاش داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بۆ ئەوەی دەرکەونە کۆڵانەکان. دواتر سەرۆکی (دەبەپە) زوبەیدە زومروت بەشێوەیەكی ناڕەواو دور لە ڕاستی دەزگاکانی ئیسلامی بە تۆمەتی داعش بوون کردە ئامانجی هێرشەکان. دوا تر پەکەکە/هەدەپە هێرشیان کردە سەر دەزگاکانی وەکو کۆی-دەر و جامع-دەر. لە ئەنجامی هێرشەکاندا توران یاواش کە ئەندامی کۆی-دەر بوو شەهید کرا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون. هەروەها جامع-دەر کە لە ناوچەی سوری دیاربەکر بوو بە تەواوی پیرۆزیەكانی وەكو قورئان و حەدیسیان سوتاندن. کەمێک مابوو ئەندامەکانی دەزگاکە لەوێ بسوتێن.
(س.ت) یەکێک لە شاهێد حاڵەكانی هێرش كە بۆ سەر کۆی-دەر باسی لەوە کرد: ڕۆژی ڕوداوەکە گروپێک ١٠٠-١٥٠ هەدەپە/پەکەکە لە دەوروبەری دەزگاکە کۆ بوونەوە. من گۆمانم نابرد هێرش بکەنە سەر دەزگاکە. دواتر بینیم کامێڕەکانی ئاسایش دەشکێنین. لەو کاتەدا ١٣-١٥ کەس لە ئەندامەکانی دەزگایەکە بۆ بڵاو کردنی گۆشتی قوربانی هاتبوونە دەزگاکە. پەكەكە لەگەڵ هەوادارانی دەزگاكە دەمەقالێیان كرد بەم شێوەیە پەكەكە دەستیان بە كوشتن و كاول كاری كرد لە ناوچەكە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.